ڤیدۆ.. مانچستەرسیتی بووە پاڵەوانی پریمەرلیگ

5/12/2019 6:55:00 PM 2267 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیارییەكانی دواین هەفتەی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی برایتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەرسیتی كرد.

 

ئەم یارییە بۆ كوڕانی گواردیۆلا گرنگی خۆی هەبوو چونكە بەبردنەوە لە یارییەدا مانچستەر سیتی دەبوە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ.

 

لەنیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی 27 مۆرای گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام وەڵامی مان سیتی زۆر خێرا بوو دوای تەنها یەك خولەك سێرجیۆ ئەگوێرۆ گۆڵی بەرامبەری تۆماركردەوە، لاپۆرت لە خولەكی 38 گۆڵی دووەمی بۆ مانچستەر سیتی تۆمار كردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی یانەی میوان كۆتاییهات.

 

لەنیوەی دووەمدا یاریزانانی مانچستەر سیتی لە هێرشەكانیان بەردەوام بوون لە پێناو دڵنیابون لە ئەنجامی یارییەكە، لەخولەكی 63 ریاز محرەز گۆڵی سێەمی بۆ مانچستەر سیتی تۆمار كرد، دوای پێنج خولەك گۆندۆگان گۆڵی چوارەمی بۆ یانەی مانچستەرسیتی تۆماركردو یارییەكەش بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ لەبەرژەوەندی كواڕانی گواردیۆلا كۆتاییهات.

 

سەرئەنجام بە كۆكردنەوەی 98 خاڵ مانچستەر سیتی بوە پاڵەوان و لێڤرپوڵیش بە جیاوازی تەنها یەك خاڵ لە پلەی دووەمی خولە دێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP