مێسی داواى دەرکردنى سێ یاریزان دەکات

5/12/2019 2:34:00 PM 24633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دواى شکستى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بەرامبەر یانەى لێڤەرپوڵى ئینگلیزى و ماڵئاواى کردنى یانە ئیسپانیەیەکە لە یارییەکانى ئەم وەرزەى چاممپیۆنس لیگ، کاپینى یانەکە لیۆنێل مێسی داواى لە ئیدارەى یانەکەى دەکات کە لە مێرکاتۆى هاوینەدا دەست بەردارى سێ یاریزان یانەکە بن.

رۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە.. کە کاپتنى یانەى بەرشەلۆنە داواى لە ئیدارەى یانەکەى دەکات کە دەست بەردارى فیلیب کۆتینیۆى بەرازیلى و ئیڤان راکێتیچى کرواتى و سامیۆل ئۆمتیتی فەرەنسی بن.

ئەمەش بەهۆى ئەوەى کە کۆتینیۆ نەیتوانیوە لە هێڵى پێشەوەدا یارمەتى دەرێکى باش بێت بۆ یانەى بەرشەلۆنەو هیچ هاوکارییەکى ئەوتۆى سوارێز و مێسی نەکردوە لە یانەکەدا، راکێتیچیش بەهۆى ئەوەى داواى زیادکردنى موچەکەى و گۆڕانکارى لە بۆندەکەیدا دەکات، لەلایەکى دیکەشەوە ئۆمتیتی لە زۆرینەى یارییەکانى ئەم وەرزەى یانەکەیدا بەهۆى پێکانەوە نەیتوانیوە بەشدارى بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە.. کە مێسی باوەڕێکى زۆرى بەوە بووە کە یانەکەى لە یارییەکانى ئەم وەرزەدا نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەدەست دەهێنن و دەتوانێت بە رۆناڵدۆى رکابەرى بگاتەوە کە خاوەنى 5 نازناوى چامپیۆنس لیگ، بەڵام دواجار بەخت لە بەرژەوەندى ئەو یانەیە ئیسپانیە نەبوو بۆیە مێسی دەیەوێت بۆ وەرزى داهاتوو یانەیەکى بەهێزتر بۆ پاڵەوانێتیە جیاوازەکان ئامادە بکەن.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP