پاریس داهاتوى بۆفۆن یەکلادەکاتەوە

5/9/2019 6:10:00 PM 10293 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان بە بڕیارێک جیان لویجى بۆڤۆنى گۆڵپارێزى یانەکەى شۆک دەکات و داهاتوى ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەى یەکلا دەکاتەوە.

رۆژنامەى سپۆرتى بێڵدى ئەڵمانى ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانە فەرەنسییەکە نایەوێت بۆفۆن تا کۆتایی گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بێت و کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەکانى یانەکەیان دووری بخەنەوە.

ئیدارەى یانە پاریسیەکە لە جێگەى بۆفۆن، کیڤن تراپ لە یانەى ئینتراخت فرانکفۆرتى ئەڵمانییەوە دەگەرێنێتەوە بۆ یانەکەى کە بە شێوەى خواستن یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات، بۆ ئەوەى لە کێبرکێکانى وەرزى داهاتوو تراپ لە جێگەى بۆفۆن گۆڵپارێزى یانە فەرەنسییەکە بێت.

لەماوەى ڕابردوشدا رۆژنامەکانى ئیتاڵیا  ئاشکرایانکرد کە ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس لە هەوڵى ئەوەدان پێش تەواو بونى گرێبەستتەکەى ئەو گۆلپارێزە بگەڕێنەوە بۆ ئیتاڵیاو پۆستێکى کارگێڕی لە یانەکە پێبدەن.

بۆفۆنى تەمەن 41 ساڵ لەهاوینى 2018 بە گرێبەستێکى سەربەست لە یانەى یۆڤانتۆسەوە رووى لە یانەى پاریس سانجێرمان کردو بۆ ماوەى دوو ساڵ گرێبەستى لەگەڵ ئەو یانە فەرەنسییە ئەنجامدا.


نیشانەکردن :

#پاریس سان جێرمان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP