یاریزانان بە کۆمەڵ بەرشەلۆنە جێدەهێڵێن

5/9/2019 5:01:00 PM 31172 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کاردانەوەکانى شکستى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەردەوامى هەیەو ئەگەرى هەیە بە دەرکردنى ئەو یانەیە لە چامپیۆنس لیگ  بە کۆمەڵ یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنە لە مێرکاتۆى هاوینەدا ڕیزەکانى یانەکەیان جێهێڵن.

رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى ئاشکرایکردوە کە یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنە بە هۆى ئەو ئەنجامانەى یانەکە لە ماوەى دوو ساڵدا لە چامپیۆنس لیگ تۆمارى کردون بۆتە جێگەى بێ هیواى و دەیانەوێت لە مێرکاتۆى هاوینەدا ریزەکانى یانەکە جێبهێڵێن.

رۆژنامەکانى ئیسپانیا ناوى ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکەن کە گومان لە ماوەنەوەیان دەکرێت لە یانە کەتەلۆنییەکەو لیستەکەش 10 یاریزان لەخۆدەگرێت.

رۆژنامەى ئاس لیستى یاریزانەکانى بڵاو کردۆتەوە کە ئەگەرى هەیە لە مێرکاتۆى هاوینە یانەى بەرشەلۆنە جێبهێڵێن، بواتینگ و مۆریللۆ ماوەى خواستنەکەیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە یانەکانیان و فێرمالین گرێبەستەکەى کۆتایی دێت و ئازادە لەوەى ڕوو لە یانەیەکى دیکە بکات.

لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەى بەرشەلۆنە ئۆمتیتى و کۆتینیۆ و راکێتیچى سەربەستکردوە لەوەى لە مێرکاتۆى هاوینە یانەکە  جێبهێڵن و (سیلیسن و مالکۆم و ئەلکانتراو لویس سوارێز) بەشێکى دیکەن لەو یاریزانانەى بەهۆکارى جیاواز ئەگەرى هەیە لەیانە کەتەلۆنییەکە بڕۆن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP