هاندەرانى بەرشەلۆنە داواى رۆیشتنى مێسی دەکەن

5/9/2019 2:28:00 PM 65688 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى دواى شکستى یانەى بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەى لێڤەرپوڵ راپرسیەکى لە نێو هاندەرانى یانەى بەرشەلۆنە ئەنجام داوە بۆ ئەوەى دەنگ بدەن لەسەر ئەو ئەستێرانەى کە بۆ وەرزى داهاتوو مانەوەیان لە یانەى بەرشەلۆنە پێویستیە.

ئەوەى چاوەراون نەکراو بوو لە راپرسییەکەدا ئەوە بوو کە 24% ى هاندەراى یانەى بەرشەلۆنە داواى ئەوە دەکەن لە مێرکاتۆى هاوینەدا هێرشبەرى ئەرژەنتینى و کاپتنى یانەى بەرشەلۆنە لیۆنێل مێسی ڕیزەکانى یانەى بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

لە راپرسییەکەدا مێسی پلەى سێیەمى بەدەست هێناوە لەوەى کە هاندەرانى یانەکە داواى مانەوەى دەکەن و تێرشتیگن بە رێژەى 91% پلەى یەکەمى بەدەستهێناوەو ئارسەر میلۆ بەریژەى 79% لە پلەى دووەمى یاریزانانى بەرشەلۆنە دێت کە هاندەران داواى مانەوەیان دەکەن.

لەگەڵ ئەوەى مێسی لە یارییەکانى ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە ئاستێکى بەرزى پێشکەش کردوەو 12 گۆڵى لە چامپیۆنس لیگ و34 گۆڵى لە خولى ئیسپانى تۆمار کردوە، بەڵام ئەم ئاستە بەرزەى مێسی نەبۆتە هۆى دڵخۆش کردنى هەوادارانى یانەکەى و بەهۆى ماڵئاواى کردنیان لە چامپیۆنس لیگ داواى رۆیشتنى ئەو یاریزانە دەکەن.

 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #مێسی #هاندەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP