ڕەخنەى توند ئاڕاستەى مێسی دەکرێت

5/9/2019 12:51:00 PM 22075 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆى دۆڕاندنى یانەکەى بەرامبەر یانەى لێڤەرپوڵى ئینگلیزى و شکستهێنانى یانەى بەرشەلۆنە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ، ڕەخنە گرتن لە یاریزانى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لیۆنێل مێسی بەردەوامى هەیەو ئەو ئەستێرەیە بە هۆکارى شکستەکە تۆمەتبار دەکرێت.

لەپڕۆگرامى بەناوبانگى چیرینگیتۆى ئیسپانى خۆسیە لویس سانجێز ووتى.. بۆ ماوەى چەندین ساڵە ئێمە هەر گوێمان لەوە دەبێت کە پێمان دەڵێن مێسی باشترین یاریزانە لە جیهاندا و باشترینى مێژووە، بەڵام لە هەر یارییەکدا کە سەختەو یانەکە پێویستى بەو یاریزانەیە، لەوکاتەدا مێسی نابینیت بە ئاستێکى بەرز و ناوازە دەرکەوێت و یانەکەى لە شکست ڕزگار بکات.

ئیدۆ ئەگێرى یەکێکى دیکە بوو لەوانەى بەشدارى پرۆگرامەکەى کردبوو سەبارەت بەو یارییە ووتى.. مێسی یاریزانێکى زۆر باشە، بەڵام ئەو کەسایەتیە بەهێزەى نیە کە لە یارییکى قورسدا بلێت من لێرم.

رەخنە گرتن لە مێسی بەردەوامە و لە کاتى گەڕانەوەى ئەو یاریزانە لە رێگەى فرۆکەخانەى لێڤەرپوڵەوە لەلایەن چەند هاندەرێکى یانەى بەرشەلۆنەوە هێرشی کرایە سەر و هوتافى ناڕەزاییان دژى ئەو یاریزانە ووتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP