ڤیدۆ.. لاوەكانی ئەیاكس ماڵئاواییان كرد

5/9/2019 12:15:00 AM 6452 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ئەیاكس ئەمستردام لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی تۆتنهامی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا ئەیاكس ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كردو بە دوو گۆڵ پێشكەوت گۆڵەكانیش یاریزانان (ماتیا دی لیخت و حكیم زیاش) تۆماریان كرد.

 

بەڵام نیوەی دووەمی یارییەكە تۆتنهام گەڕاییەوە نێو كەش و هەوای یارییكەو بە سێ گۆڵی لەسەر یەكی یاریزانی بەرازیلی لۆكاس مۆڕا پێش كەوتن، گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی (55، 59 و 96) تۆماركران.

 

سەرئەنجام یانەی تۆتنهام یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێناو خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی و لەوێشدا بەرامبەر لێڤەرپوڵ یاریی دەكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP