هاندەرانی بەرشەلۆنە هێرش دەكەنە سەر مێسی

5/8/2019 8:54:00 PM 18732 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای شكستی یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكانی چامپیۆنس لیگ لەسەر دەستی یانەی لێڤەرپوڵ و لەكاتی گەڕانەوەی یاریزانانی یانە ئیسپانیەكە كۆمەڵێك هاندەری یانەی بەرشەلۆنە لە نێو فرۆكەخانەی لێڤەرپوڵ هێرش دەكەنە سەر لیۆنێل مێسی كاپتنی یانەی بلوگرانا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایركدوە كە لەلایەن كۆمەڵێك هاندەری بچوكی یانەی بەرشەلۆنەوە هێرش كراوتە سەر لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی.

مێسی بەهۆ پشكنینی بەكارهێنانی مادەی وزە بەخش لەلایەن یوفاوە دوا كەوتوە لە هاوڕێكانی و بەهاوبەشی لەگەڵ پیپی كۆستای بەرێوبەری نوسینگەی خۆیان گەیاندۆتە فرۆكەخانەی لێڤەرپوڵ.

لەكاتی چونە نێو خاڵی پشكنین كۆمەڵێك هاندەر هوتافیان دژی مێسی وتوەو هاوریان كردوە چی رویداوە كاپتنی تیمەكەمان.

وەك سەرچاوەكان باسی لێوە دەكەن مێسی بەم ڕەفتارەی ئەو هاندەرانە زۆر نیگەران بوەو دووچاری بێ هێوا بوەو لەهەمان كاتدا یەكێك لە هاندەرەكان پشتگیری لە مێسی كردوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP