لێدوانی بارتۆمیۆ دوای یارییەكە

5/8/2019 10:11:00 AM 8726 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە یەكێك بوول ە بەهێزترین پاڵوراوەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ بەڵام لە یارییەكانی قۆناغی نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا بە ئەنجامی چوارگۆڵی بێ وەڵام بە یانەی لێڤەرپوڵ دۆڕاو ماڵئاوای لە چامپیۆنس لیگ كرد.

دوای یارییەكە سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێكیدا ووتی.. ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا ئازاربەخشە بۆ ھەموومان، چونكە شكستەكە چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ ئێمە، بەڵام پێویستە پشتگیری تیپەکە و یاریزانان و ڕاھێنەر و ھەموان بکەین، له‌ راستیدا لێڤەرپوڵ باشتربوون له‌ ئێمه‌ ئه‌بێت بەو ئەنجامە ڕازی بین و ئەمە تۆپی پێ یە.

بارتۆمیۆ ووتیشی.. هێشتا یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیامان ماوه، پێویستە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوە بدەین ئەم شكستە لەبیر بكەین‌

لە كۆتایدا سەرۆكی بەرشەلۆنە ووتی.. ئه‌م شكستە بۆ ئێمه‌ زۆر قورس بوو قورس بوو بۆ هه‌موومان، بەڵام دەبێت تێپەرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP