لێدوانی كلۆپ دوای یارییەكە

5/8/2019 10:03:00 AM 9017 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ یانەی لێڤەرپوڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بەرشەلۆنەی بردەوەو خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ.

كلۆپ دوای یارییەكەو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی.. واو بەراستی چی ڕویدا، پێش یارییەکە بە یاریزانەکانم وت سەركەوتن ئاستەمە، بەڵام لەگەڵ ئێوە چانسێکمان هەیە، ئاستێکی زۆر بەرزمان پێشکەش کرد، هەوڵێكی زۆریشماندا بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە، لە ژیانمدا راهێنەری زۆر یاریی بوم و زۆر یارییم بینیوە، بەڵام وەک ئەم یارییەم هەرگیز نەدیوە. 

راهێنەرەكەی لێڤەرپوڵ ووتیشی.. پێشتر زانیمان کەئەم یارییە ئاسان نابێت، بردنەوە بەبێ ئەوەى گۆڵمان لێنەکرێت، ماندوبونی زۆری ئەوێت، نازانم چۆن یاریزانەکان ئەو كارەیان ئەنجامدا، زۆر بە بەهێزی بەرگریمانکرد بەرامبەر باشترین یانەى جیهان، پێویست بوو گۆڵ بکەین و گۆڵیشمان لێنەکرێت بەراستی ئەوە زۆر قورس بوو هەستێکم هەیە کە هیچ شتێک ئاستەم نییە لە تۆپی پێدا، راستگۆ بوم لەگەڵ یاریزانەکان، وتم یارییەکە قورسە بەڵام بینیتان چی رویداو چۆن سەركەوتنمان بەدەستهێنا.

لە كۆتاییدا كلۆپ ووتی.. زۆر بە ئاسانی پێتان دەڵێم ئەوەى بینیتان تۆپی پێ بوو  بەراستی یاریزانەکانم ناوازە بوون،  ئالیسۆنی گۆڵپارێز ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە یارییەكەدا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP