هاندەرانى لێڤەرپوڵ یاریزانانى بەرشەلۆنەیان بێزار کردوە

5/7/2019 5:57:00 PM 6057 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دواى ئەوەى لە یاریی چونى قۆناغى نیوەى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى خۆیدا سەرکەوتنێکى گەورەى بە سەر یانەى لێڤەرپوڵ تۆمار کرد، ئەمەش هاندەرانى ئەو یانەى توڕە کردو بە دواى ڕێگایەکەوە بوون کە تۆڵەى خۆیان لە یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنە بکەنەوە.

رۆژنامەى دەیلى میرۆرى بەریتانى ئاشکرایکردوە.. کە هاندەرانى یانەى لێڤەرپوڵ لەبەردەم هۆتێلى مانەوەى یاریزانانى یانەى بەرەشەلۆنە کۆبونەتەوەو تا بەرەبەیان یاریی ئاگرینیان تەقاندوەو هەوڵیان داوە دوو دوڵى بۆ یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنە دروست بکەن و خەو نەچێتە چاویان.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە.. کە ئەو کارەى هاندەرانى ریدز بە تەواوى یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنەى بێزارکردوەو نەیانتوانیوە لەو هۆتێلەى لێی دەمێننەوە بە باشى پشوو بدەن.

ئەم کارەى هاندەرانى یانە لێڤەر پوڵ بۆ ئەوە بووە یاریزانانى یانەى بەرشەلۆنە شەکەت و ماندو بکەن و خەویان لێ نەکەوێت، بۆ ئەوەى بە باشى ئامادەییان نەبێت لە یارییەکەیان بەرامبەر لێڤەرپوڵ، چونکە ئەو یانەیە لە یاریی رابردوو بە ئەنجامێکى گەورە دۆڕاوەو لەگەڵ ئەوەشدا سێ لە باشترین یاریزانەکانى لەدەست داوەو ئامادەى یارییەکە نابن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP