ئەستێرەیەکى ریاڵ مەدرید یانەکەى جێدەهێڵێت

5/7/2019 3:45:00 PM 25133 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەیەکى هێڵى ناوەندى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بەهۆى گواستنەوەى هازاردەوە بۆ یانەى شاهانە بڕیاریداوە لە مێرکاتۆى هاوینەدا ڕیزەکانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى جێبهێڵێت.

لە پڕۆگرامى بەناوبانگى چیرینگیتۆى ئیسپانى ئیدواردۆ ئیندا ووتى.. گومان لەوەدا نیە گواستنەوەى هازارد بۆ یانەى ریاڵ مەدرید دەبێتە راستى و بە هاتنى ئەو یاریزانەش ئەستێرەیەکى ریاڵ مەدرید یانەکەى ئاگادار کردۆتەوە لەوەى کە مێرکاتۆى داهاتوو دەیەوێت ڕوو لە یانەیەکى دیکە بکات.

ئیدواردۆ ئیندا ووتیشى هەرچەندە ئیسکۆ لەلایەن زیدانەوە داواى لێکراوە بۆ ئەوەى لە ریزەکانى ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادە نیە گوێ لە بۆچونى زیدان بگرێت و نیازى رۆیشتنى لە یانەکە بە کاربەدەستانى یانەى شاهانە راگەیاندوە.

رۆژنامەکانى ئیتاڵیا لەچەند رۆژى رابردوودا ئاشکرایان کردوە کە ئیسکۆ یەکێکە لەو یاریزانانەى یانەى یۆڤانتۆس هەوڵى گواستنەوەى دەدات و دەیەوێت لە وەرزى داهاتوو بەرەو تۆرینۆ بیگوازێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP