دایكی رۆناڵدۆ هاندەرانی یۆڤانتۆس توڕە دەكات

5/7/2019 9:37:00 AM 23844 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دۆلوریس ئافیرۆ دایكی كرستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە رێگەی تویتەری تایبەتی خۆییەوە لێدوانێكی بچوك دەدات و هاندەرانی یانە ئیتاڵیەكە توڕە دەكات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە دۆلۆریس تویتێكی كردوەو نوسیویەتی.. كرستیانۆ ئەو یاریزانەیە كە یۆڤانتۆسی لەدابەزین ڕزگاركرد، وە بوە هۆكاری بۆ ئەوەی دوای 20 ساڵ جارێكی دیكە ئەو یانەیە سەركەوتن تۆمار بكات، ئەم كارەی رۆناڵدۆ زۆر نایابەو من شانازی پێوە دەكەم.

رۆژنامەی ماركا نوسیویەتی ئەم تویتە بە خێرای لە ناو تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاو بۆتەوەو هاندەرانی یۆڤانتۆس توڕە بون وەڵامی دایكی ئەو یاریزانەیان داوەتەوەو پێیان وایە یۆڤانتۆس خۆی هەر یانەیەكی پاڵەوانە.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە بەشێك لە هاندەران پێیان وایە كە دایكی ئەو یاریزانە وەك گاڵتەیەك ئەم پۆستەی كردوەو تەنها بۆ ئەوەی كشێكی گاڵتەئامێز و خۆش لە نێوان هاندەرانی و خێزانی رۆناڵدۆ دروست بكات.


نیشانەکردن :

#رۆناڵدۆ #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP