ڤیدۆ.. مانچستەرسیتی گەراییەوە پێشەنگی پریمەرلیگ

5/7/2019 12:03:00 AM 3407 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی لە یارییەكی چارەنوس سازدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیستەر سیتی كرد.

 

لەنیوەی یەكەمی یارییەكە یانەی خاوەن یاریگا هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام سەركەوتوو نەبون و نیوەی یەكەم بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا كوڕانی گواردیۆلا لە هێرشەكانیان بەردەوام بون تا لە خولەكی (70) ڤیسێنت كۆمپانی موشەك ئاسا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ مانچستەر سیتی تۆمار كردو یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەنجی یانەی خاوەن یاریگا كۆتاییهات.

 

بەم بردنەوەیە یانەی مانچستەر سیتی بە كۆكردنەوەی (95) خاڵ پێشەنگی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوەو تەنها یەك یاریشیان ماوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە یارییەكانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بهێنن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP