لێدوانى رۆژنامەوانى کلۆپ

5/6/2019 4:04:00 PM 11942 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە لە یاریی گەرانەوەى قۆناغى نیوەى کۆتایی خولى یانە یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا سبەى یانەى لێڤەرپوڵ لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى بەرشەلۆنە بکات.

کلۆپی راهێنەرى یانەى لێڤەرپوڵ ووتى.. کارێکى قورس بۆ من هاتۆتە پێش لەم یارییەدا، چونکە هەریەکە لە محمد سەڵاح و رۆبێرتۆ فێرمینۆ ناتوانن بەشدارى یاریی یانەکەمان بکەن لە دژى یانەى بەرشەلۆنە.

کلۆپ ووتیشى.. بۆ یارییەکەى داهاتوومان یەکێک لەباشترین هێرشبەرەکانمان ناتوانێت بەشدارى یارییەکە بکات، بە بێ بونى سەڵاح و فێرمینۆ قورسە بتوانیت لەبەرامبەر یانەى بەرشەلۆنە چوار گۆڵ تۆمار بکەیت، ئەوە بۆ ئێمە باش نیە بەڵام بزانین چى ڕودەدات.

ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە ووتیشى.. من ناڵێم لە پێنج خولەکى سەرەتا سێ گۆڵ تۆمار دەکەین و ئەنجامەکە یەکسان دەکەیەنەوە، بەڵام باردۆخێکەو تێی کەوتین هەوڵ ئەدەین بۆ ڕزگاربون لێی.

دەربارەى ئەوقسانەى لەسەر مێسی کردى لە یاریی چوندا کلۆپ پرسیارى لێکراو لە وەڵامدا ووتى.. من نازانم چیم ووتوە نایەتەوە بیرم (پێکەنى)، هەوڵ دەدەم بیرم بکەوێتەوە کە چیم پێ ووتوە.

 

بەرشەلۆنە لە یاریی چونداو لە یارییگاى خۆیدا سەکەوتنێکى گەورەى بەسەر یانەى لێڤەرپوڵ تۆمار کردو بە سێ گۆڵى بێ وەڵام یارییەکەى لێبردەوە، بۆیە لە پێناو گەیشتن بە یاریی کۆتایی پوێستە لێڤەرپوڵ بە جیاوازى چوار گۆڵ لە یانەى بەرشەلۆنە بەرێتەوە. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP