رۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس دڵخۆش نیە

5/6/2019 2:41:00 PM 10565 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خافێر ریبالیتاى ئیسپانى بەرێوبەرى یانەى زینت سانبترسبۆرگ باس لە رۆناڵدۆى پورتوگالى دەکات و پێ ی وایە ئەو یاریزانە لە یاریکردنى بۆ یانەى ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس هیچ جیاوازییەکى تیا بەدى ناکەیت و هەمان ئاستى یانەکەى پێشووى لە یۆڤانتۆس پێشکەش کردوە لە یەکەمین وەرزى یاریزاکردنى بۆ ئەو یانە ئیتاڵیە.

خافێر ریبالیتا لە لێدوانێکیدا بۆ مارکا ووتى.. گومانى تیا نیە رۆناڵدۆى تەمەن 34 ساڵ لە پێناو بەدەستهێنانى نازناوە نێوخۆییەکان ڕوى لە یانەى یۆڤانتۆس نەکردوە، ئەو لە پێناو بەدەستهێنانى چامپیۆنس لیگ بۆ یانەى یۆڤانتۆس ڕوى لە ئیتاڵیا کردوە، بەڵام لە بەدەستهێنانى خەونەکەى سەرکەوتوو نەبوو، ئەمەش واى کردوە کە ئەو یاریزانە دڵخۆش نبێت بە یانەى یۆڤانتۆس بە تایبەت دواى کرانە دەرەوەیان لەو پاڵەوانێتە لەسەر دەستى یانەى ئەیاکس ئەمستردام.

لەبارەى پەیوەندى کردنى پۆگباوە بە یانەى ریاڵ مەدرید خافێر ووتى.. گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ یانەى ریاڵ مەدرید کارێکى ئاسان نیە، چونکە ئەو ئەستێرەیەکى گەورەیەو گواستنەوەشى بە ئاسانى ئەنجام نادرێت، بەڵام پێدەچێت بەهۆى سەرنەکەوتنى یانەى مانچستەریونایتد بۆ خولى یانە پاڵەوانەکانى وەرزى داهاتوو گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ یانەى ریاڵ مەدرید روو بدات.

لە بارەى (گاریس بەیل)یشەوە خافێر ووتى.. گاریس بەیل یاریزانێکى بەتوانایەو ئاستى باشى لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید پێشکەش کردوە، ئەو یاریزانە لەم وەرزە بە باردۆخى خراپدا تێپەڕیوە بەڵام مانەوە بۆ یانەکە باشترە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP