ڤیدۆ.. ریاڵ مەدرید لە ڤیاڕیاڵى بردەوە

5/5/2019 7:18:00 PM 3294 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەى یارییەکانى هەفتەى 36ى خولى یانەکانى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى ڤیاڕیاڵى کرد.

زۆر بەخێرای و لە خولەکى (2)ى یارییەکەدا ماریانۆ دیاز گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەى شاهانە تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکى (11) جیرارد مۆرینیۆ گۆڵى بەرامبەرى بۆ یانەى ڤیاڕیاڵ تۆمار کردەوە، پێش کۆتایی هاتنى نیوەى یەکەمى یارییەکە فاییخۆ گۆڵى دووەمى بۆ یانەى ریال مەدرید تۆمار کرد،

لە نیوەى دووەمى یارییەکەشدا یاریزانانى یانەى ریاڵ مەدرید لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بون و لە خولەکى 49 ماریانۆ دیاز گۆڵى دووەمى خۆى سێیەمى یانەى مێرەنگى تۆمارکرد، لە دواخولەکى یارییەکەدا خاومى کۆستا گۆڵى دووەمى بۆ یانەى ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.

سەرئەنجام یانەى شاهانە یارییەکەى بە ئەنجامى (3-2) گۆڵ لەبرەژەوەندى خۆى کۆتایی پێ هێنا.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP