ڤیدۆ.. چیڵسی سەرکەوتنێکى گرنگى تۆمارکرد

5/5/2019 5:54:00 PM 2043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەى یارییەکانى هەفتەى 37ى خولى نایابى ئینگلتەرا یانەى چێڵسی لە نێو یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى واتفۆردى کرد.

ئەم یارییە بۆ یانەى چێڵسی گرنگى خۆى هەبوو بۆیە هەر لە سەرەتایی یارییەکەوە یاریزانانى یانەى خاوەن یاریگا هەوڵى تۆمارکردنى گۆڵیان دەدا، بەڵام  نیوەى یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا یانەى خاوەن یاریگا بە ئاستێکى جیاواز دەرکەوت و لە خولەکى (48) لۆفتۆس چیک گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەى چێڵسی تۆمار کرد، دواى تەنها سێ خولەک لەم گۆڵە داڤید لویز گۆڵى دووەمى بۆ یانەى چێڵسی تۆمار کرد، کوڕانى سارى لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون تا لە خولەکى (75) گۆنزالۆ هیگواینى ئەرژەنتینى گۆڵى سێیەمى بۆ یانەى چێڵسی تۆمار کرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵى بێ وەڵام لەبەرژەوەندى یانەى چێڵسی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەى (71) خاڵ خۆیان گەیاندە پلەى سێیەمى یانەکانى پریمەرلیگ.


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP