زیدان ئەستێرەیەکى دەردەکات

5/5/2019 2:00:00 PM 25847 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

زینەدین زیدان بە شێوەیەکى کۆتایی دەست بەرداربونى خۆى لە یاریزانێکى یانەکەى راگەیاند و لەمێرکاتۆى هاوینەدا ئەو یاریزانە دەبێت روو لە یانەکەى دیکە بکات و ریزەکانى یانەى شاهانە جێبهڵێت.

رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە هاوڕێیەکى گاریس بەیل بە رۆژنامەکەیانى راگەیاندوە کە ئەو یاریزانە زۆر توڕە بوە لە وەى بە بێ هۆکار لە لایەن زیدانى راهێنەرەوە بۆ یارییەکەى ئەمرۆى یانەکە دوورخراوەتەوە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە ئەو هێرشبەرە وێڵزییە بەهۆى ئەو بڕیارەى زیدانەوە هەست بە بێ هیواى دەکات و زۆر لەو رەفتارەى زیدان توڕەییە، چونکە ئەم یاریزانە پێکانى نیەو بە بێ هۆ دوور خراوەتەوە.

رۆژنامەى مارکا لێکدانەوە بۆ ئەم دۆخە دەکات و دەڵێت.. ئەم پەیامە لە زیدانەوە بۆ گاریس بەیل ئاشکراییە، ئەو راهێنەرە نایەوێت چی دیکە پشت بە تواناکانى ئەو یاریزانە ببەستێت و دەیەوێت پەیامێکى بداتێ بەهۆى ئەم دورخستنەوەوە کە ئامادە نیە ئەو یاریزانە لە یانەکەى بهێڵیتەوەو بۆ وەرزى داهاتوو پشتى پێ ببەستێت.

هەرچەندە لە چەند رۆژى رابردودا باس لەوە دەکرا کە ئەو یاریزانە داواى لە ئیدارەى یانەکەى کردوە کە ڕێگەى پێ بدەن بۆ ئەوەى لەیاریکردن لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت  لە یاریکردن و دەرفەتێکى دیکەى پێبدەن، بەڵام دیارە زیدان مانەوەى ئەو یاریزانە لە یانەکە بەهەموشێوەیک رەتدەکاتەوەو بە ئاشکرا لە یانەکە دەرى دەکات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP