ڤیدۆ.. چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بوو

5/3/2019 11:46:00 AM 1386 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەقۆناغی نیوەی كۆتایی جامی یۆروپا لیگ یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی كرد.

 

سەرەتا یانەی خاوەن یاریگا لە رێگەی هێرشبەرە بە تواناكەیانەوە لۆكا یۆڤیچ گۆڵی پێشكەوتنیان تۆمار كرد لە خولەكی (23)ی یارییەكەدا، بەڵام لە دواهەمین خولەكی نیوەی یەكەم پێدرۆ رۆدریگز گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی چێڵسی تۆمار كردەوەو نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

 

لەگەڵ ئەوەی لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆمار كدنی گۆڵیاندا بەڵام سەركەوتونەبون یارییەكەش بەهەمان ئەنجامی نیوەی یەكەم كۆتاییهات.

 

رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە نێو یارییگای ستامفۆرد بریج یانەی چێڵسی روبەروی یانەی فرانكفۆرتی ئەڵمانی دەبێتەوە. 


نیشانەکردن :

#چێڵسی #یۆرۆپا لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP