بڕوسیا دۆرتمۆند نرخى سانچۆى دیاریکرد

4/30/2019 2:22:00 PM 4291 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەى یانەى بروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە پێناو رێگریکردن لە گواستنەوەى بەهرەمەندێکى لاوى یانەکەى نرخى گرێبەستەکەى بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەى لە یاری کردن لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەردەوام بێت.

رۆژنامەى بێڵدى ئەلمانى لە هەواڵیکدا ئاشکرایکردوە.. کە ئیدارەى یانەى بروسیا دۆرتمۆند نرخى گرێبەستى یاریزانى لاوى یانەکەى جادۆن سانچۆى بەرزکردۆتەوە لە پێناو ڕێگریکردن لە یانە بەهێزەکانى ئەوروپا کە هەوڵى گواستنەوەى ئەو بەهرمەندە لاوە دەدەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە ئیدارەى یانەکەى نرخى ئەو یاریزانەیان بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردۆتەوەو هەر یانەیەک هەوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانە لاوە بدات دەبێت بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئەڵمانیەکە لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى ئەو یاریزانە.

لە ئێستا ناوى سانچۆ بە زۆرێک لە یانەکانى ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە لە گرنگترینیان یانەکانى ریاڵ مەدریدی و مانچستەر سیتى ئینگلیزییە، وەک رۆژنامەى مارکا ئاماژەى پێداوە زیدان ئیدارى یانەکەى ئاگادار کردۆتەوە لەوەى کە هوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانە بدەن و خەزێنەکان بە روى ئەو یاریزانەدا بکەنەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP