وێنە.. یانەی خلیسکانی سەر سەهۆڵ لە بەرزاییەکانی سلێمانی کرایەوە

4/27/2019 1:55:00 PM 4324 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەشارى سلێمانى جێگایەکى تایبەت بە سەماى سەر سەهۆڵ کرایەوە کە ئەمە یەکەمین یاریگاى تایبەتە بە وەرزشە لە هەرێمى کوردستان لە پێناو زیاتر بەرەوپێش چونى وەرزشی تاکە کەسى و جێگایەکیشە بۆ ئەوەى وەک راهێنان سودى لێ ببینرێت.

 

لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری جێبەجێکاری قەیوان گروپ و پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگە حکومیەکانی سلێمانی، ئەمرۆ 27/4/2019 یانەی (Swedish ice rink) لە بەرزاییەکانی سلێمانی کرایەوە.

یانەی خلیسکانی سەر سەهۆڵ یەکێکی دیکەیە لەو خزمەتگوزاریە ناوازانەی لە بەرزاییەکانی سلێمانی کە پێشکەشی هاونیشتمانیان دەکرێت، هاوشێوەی خزمەتگوزاریەکانی جیم و مەلەوانگە و ئەسپسواری و نافورا و پانتایی سەوزایی و ریستۆرانت و کافێ.

 


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP