کەریم باس لەداهاتووى خۆى دەکات

4/25/2019 6:38:00 PM 4672 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانى فەرەنسی کەریم بەنزیماى هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدرید دەڵێت لەگەڵ ئەوەى ئەم وەرزە یانەکەمان بە دۆخێکى قورسدا تێپەڕى، بەڵام خۆشحاڵم بەوەى کە توانیومە ئاستێکى بەرز لەگەڵ یانەکەمدا پێشکەش بکەم.

 کەریم بەنزیما لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ووتى.. من دڵخۆشم لە ئیسپانیا و خێزانەکەم لێرە ئاسودەن، ئەمانەش بۆ من مایەى دڵخۆشین و هەست بە ئارامى دەکەم.

بەنزیما ووتیشى.. من یاریی تۆپی پێم خۆش دەوێت بەردەوام لە پێناو ئەو کەسانەدا یاریی دەکەم کە تۆپی پێیان خۆش دەوێت، بەڵام رۆژێک دێت کە دەبێت واز لەیاریکردن بهێنم، بۆیە دەمەوێت لە داهاتوودا وەک راهێنەرى یاریزانانى لاوان بەردەوام ببم لە یاریگاکانى تۆپی پێ و ئەو ئەزمونانەى کە هەمە بیبەخشمە یاریزانە لاوەکان.

کەریم بەنزیما لە یارییەکانى ئەم وەرزەى یانەکەى لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید ئاستێکى بەرزى پێشکەش کردوەو توانیوێتى تا ئێستا 20 گۆڵ بۆ یانەکەى تۆمار بکات لە یارییەکانى خولى لالیگاى ئیسپانیا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP