لۆکاکۆ خەون بە کاڵچۆوە دەبینم

4/25/2019 4:36:00 PM 2228 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستیرەى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى رۆمێلۆ کلۆکاکۆى بەلژیکى لە بارەى دهاتووى خۆییەوە دەلیت یاریکردن لە خولى یانەکانى ئیتالیا بۆ من خەونێکەو دەمەوێت بەدى بهێنم.

لە ئێستادا ناوى ئەو هێرشبەرە بە چەند یانەیەکى ئیتاڵیاوە دەبەسترێتەوە لەوانەش یانەکانى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى و یانەى یۆڤانتۆسە، بەڵام رۆژنامەکان ئاماژە ەوە دەدەن کە ئەو یاریزانە لە پەیوەندى کردنى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە نزیکترە.

لۆکاکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ سکاى سپۆرت ووتى.. دوورکەوتنەوەم لە یانەى چێڵسی زۆر نزیک بوو بۆ ئەوەى بەرەو ئیتاڵیبام ببات ەب تایبەت یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، بەڵام ئەو گواستنەوەیە شکستى هێناو تا ئێستاش نازانم هۆکارەکە چى بوو، دواتریش کۆنتى یانەى یۆڤانتۆسی بەجهێشت.

لۆکاکۆ ووتیشى.. خولى ئیتاڵى لاى من خەونەو وە هیوام وایە بتوانم رۆژێک بێتە پێش و لە خولى یانەکانى ئیتاڵیا یاریی بکەم، بەڵام لە ئێستادا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە بتوانین لە گەڵ یانەى مانچستەریونایتد پلەى چوارەمى یانەکانى پریمەرلیگ مسۆگەر بکەین.

لە کۆتایدا ئەو هێرشبرە بەلژیکیە ووتى.. بەهێزترین یاریی یانە ئیتاڵیەکان کە بینبێتم یاریی نێوان ئینتەرمیلان و لازیۆ بوو لە یاریی کۆتایی جامى یەکێتى ئەوروپا لە ساڵى 1998 کە تێیدا رۆناڵدۆ بە شێوەیەکى زۆر خێرا گۆڵپارێزى یانەى بەرامبەرى تێپەڕاندو سەرکەوتوو بوو لە تۆمار کردنى گۆڵێک بۆ یانەکەى. 


نیشانەکردن :

#مانچسته‌ر یونایتد

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP