کۆنتی نزیکە لەوەرگرتنى ئەرکى یانەیەک

4/25/2019 3:55:00 PM 4478 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵی ئاشکرایکردوە کە یانەى داهاتووى ئەنتۆنیۆ کۆنتى راهێنەرى ئیتاڵى یانەى رۆماى پایتەختەو ئەو راهێنەرە داخوازى یانەکانى دیکەى ئەوروپاى رەتکردەوە.

رۆژنامەى لاگازیتا ئەمڕۆ ئاشکرایکردوە کە کۆنتى بە شێوەیەکى تەواوەتى لەگەڵ ئیدارەى یانەى رۆما گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ ئەوەى لە سەرەتاى وەرزى نوێ وە ئەرکى راهێنەرایەتى یانەى رۆما بگرێتە دەست کە لە ئێستادا کلاودیۆ رانێرى راهێنەرى یانەکەى پایتەختە.

هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەکات جانلیکا پیترۆچى بەرێوبەرى وەرزی یانەى رۆما کە جێگەى مۆنشی گرتۆتەوە بۆت هۆکا بۆ ئەوەى یانەى رۆما بۆند لەگەڵ ئو راهێنەرە ئەنجام بدەن.

لاگازیتا ئاشکرایکردوە کە رۆما ساڵانە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەک موچە دەداتە کۆنتى و لەگەل ئەوەشدا ئەو راهێنەرە داواى ئەوەى کردوە کە بڕێک پارەى بۆ دیاربکرێت لە پێنتو ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ و لەگەڵ ئەوەشدا خۆى سەربەست بێت لە گواستنەوەى یاریزانى نوێ بۆ یانەکە.

پێشتر کۆنتى یانەکانى یانەى یۆڤانتۆس و چێڵسی جێهێشت بەهۆى بونى کێشە لەگەڵ ئیدارەى یانەکە، هەربۆیە ئەو راهێنەرە لە ئێستاوە کار بۆ دەکات کە مەرجەکانى خۆى بە یانەى رۆما بلێت و بەجێ بەجێ کردنى ئەو مەرجانە وەک راهێنەرى یانەکە دەست بەکار دەبێت.


نیشانەکردن :

#رۆما #راهێنەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP