ریاڵ مەدرید ئەستێرەیکى دۆرتمۆندى دەوێت

4/25/2019 2:31:00 PM 4195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى داواى لە ئیدارەى یانەکەى کردوە هەوڵى گواستنەوەى جادۆن سانشۆى یاریزانى یانەى دۆرتمۆند بدەن کە تەمەنى تەنها 19 سالە و بۆتە جێگەى گرنگى و بایەخ پێدان لاى زۆرێک لە یانەکانى ئەوروپا.

رۆژنامەکانى ئاسى ئیسپانى و بیڵدى ئەڵمانى ئاشکرایان کردوە کە زینەدین زیدان داواى لە ئیدارەى یانەکەى کردوە پەلە بکەن لە گواستنەوەى ئەو یاریزانە لاوە لە پێناو هێنانى خوێنى نوێ بۆ یانەکەیان.

بەپێی زانیارى رۆژنامەکان بێت زیدان ئامادەیە سەرجەم داواکارییەکانى یانەى بروسیا دۆرتمۆند جێ بەجێ بکات لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى ئەو یاریزانە لاوە.

نرخى سانشۆ لە یانەکە تەنها 80 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام بەهۆى داواکارى ئەو یاریزانە لە لایەن یانە گەورەکانەوە نرخى بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ بەرز بۆتەوەو جگە لە یانەى ریاڵ مەدرید هەریەک لە یانەکانى مانچستەریونایتد و لێڤەرپوڵ و مانچستەرسیتى داواى ئەو یاریزانە دەکەن.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP