مۆرینیۆ وێستگەى داهاتوى ئاشکرا دەکات

4/25/2019 1:46:00 PM 4808 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى پێشوى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى تەئکیدى لەسەر ئەوە کردوە کە وەرزى داهاتوو جارێکى دیکە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و دەست بە کارى راهێنەرایەتى دەکاتەوە.

پێگەى کاڵچۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکردوە کە ئەو راهێنەرە پورتوگالیە دەست دەکاتەوە بە کارى راهێنەرایەتى و دەیەوێت بە گرێبەستێکى گونجاو بۆ یانەیەک کە خۆى ئارەزوى دەکات بگەرێتەوە یاریگاکان، بەڵام ئەو راهێنەرە رەتیدەکاتەوە بگەرێتەوە بۆ پریمەرلیگ و لەوێ ئەرکى یانەیەک وەربگرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە ئەو راهێنەرە پورتوگالیە زۆر نزیکە لەوەى بگەرێتەوە بۆ ئیتاڵیا بۆ کارى راهێنەرایەتى خۆشى تەئکید لەوە دەکاتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا.

بەشێک لە رۆژنامەکانى ئیتاڵیا پێیان وایە کە سپێشڵ وەن دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و دەبێتە راهێنەرى یانەى ئینتەرمیلان، لەگەڵ ئەوەى ئیدارەى یانەکە نزیک بوون لەوەى کۆنتى بکەنە راهێنەر بەڵام بەشێک لە راوێژکارى یانەکە بەهۆى نزیکى کۆنتى لە یۆڤانتۆسەوە ڕەتیانکردەوە بیکەنە راهێنەرى ئینتەرمیلان و ئیستا ئەو راهێنەرە لە یانەى رۆماوە نزیکە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP