یاریەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

4/25/2019 11:54:00 AM 621 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کـێبڕکێکانی هەفتەی پـێنجەمـی خـولی نایابی لاوانی کوردستان سـبەی هەینی بەڕێوەدەچێت چەندین یاری بەهێز لەخۆدەگرێت .

لەسەر یاریگای زانکۆی تایبەت بەخۆی نەورۆز میوانداری لە پ.هەولێر دەکات ، تیپەکەی سەفا نوری هیچ شکست و یەکسان بوونێکی نیە و چوار سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمارکردووە و بە 12 خاڵەوە پێشەنگی گرتووە ، لەبەرامبەردا پ.هەولێر ئاستی وەک پێویست نییە تەنها دوو خاڵی کۆکردۆتەوە و خانەی یازدەهەمی گرتووە .

لـەسەر یـاریگای چـیا یانەی پ.سلێمانی پـێشوازی دەکات لە یانەی خانەقین ، پ.سلێمانی دوو هەفتەی ڕابردوو شەش خاڵی کۆکردۆتەوە و خانەی چوارەمی گرتووە ، لەبەرامبەردا خانەقین بارودۆخی زۆر باش نیە و تەنها چوار خاڵی کوکردۆتەوە و خانەی هەشتەمی گرتووە .


لـە دهـۆک یانەی گارە میوانداری لە ئارارات دەکـات ، گارە تەنها سێ خالی کۆکردۆتەوە و چاوی لەوەیە دووەم سەرکەوتن تۆماربکات و خانەی دەیەمی گرتووە ، لەبەرامبەردا ئارارات لە ئاستێکی خراپدایە و تا ئێستا هیچ خاڵێکی کۆنەکردۆتەوە و خانەی کۆتای گرتووە .

لـە یاریگای دووەمی شەهید فرانسۆ هەریری یانەی هەولێر پێشوازی دەکات لە یانەی دهـۆک ، هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایە و لە سێ یاریدا نـۆ خاڵی کۆکردۆتەوە و خانەی دووەمی گرتووه ، لەبەرامبەردا دهـۆک باروودۆخی وەک پێویست نییە بەجۆرێک تەنها دوو خاڵی کۆکردۆتەوە و خانەی دوازدەهەمی گرتووه .

یانەی زاخـۆ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری لە شێروانەی کەلار دەکات ، زاخۆ ئاستی زۆر بـاش نییە چوار هەفتەی ڕابردوو تەنها چوار خاڵی کۆکردۆتەوە و خانەی نـۆیەمی گرتووه ، لەبەرامبەردا شێروانە دوو سەرکەوتن و شکستێکی تۆمارکردوە و خانەی پێنجەمی گرتووە .

لـەشاری هەولێر یانەی هەندرێن پێشواری دەکات لە زێرەڤانی شاری دهۆک ، هەندرێن تا ڕادەیەک ئاستی لە زێرەڤانی باشترە بەشەش خاڵ خانەی شەشەمی گرتووە و زێرەڤانیش چوار خاڵی هەیە و خانەی حەوتەمی گرتووە .


یانەی ســـیروانی نـــوێ چاوەڕوانە 

تێبینی ـ سەرجەم یاریەکان لە کاتژمێر 3 ئەنجام دەدرێن


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP