ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی خراپی تۆماركردوە

4/25/2019 11:36:00 AM 6315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هەرچەندە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە یەكەمین وەرزی خۆی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ئاستێكی ناوەزەو بەرزی پێشكەش كردوە، بەڵام ئەو یاریزانە لە ژمارەیەكدا خراپترین ئاستی پێشكەش كردوەو لاوازترینە لە ئەوروپادا.

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆ چەند ئامارێكی تایبەت بە لێدانی راستەوخۆ بڵاودەكاتەوە كە تێیدا ڕۆناڵدۆی بە دووەم خراپترین یاریزانی خولەكە ئەژمار كردوە كە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك بە لێدانی راستەوخۆ لە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تۆمار بكات لە كاڵچۆدا.

هەرچەندە پێشتر ئەو یاریزانە لە یانەكانی مانچستەریونایتد و یانەی ریاڵ مەدرید چەندین گۆڵی ناوازەو دەگمەنی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار كردوە تەنانەت لە چەندین كاتی هەستیاردا بە فریای یانەكەی كەوتوە بەهۆی لێدانی راستەوخۆوە، بەڵام لە یارییەكانی ئەم وەرزە لەو روەوە خراپترین ئاستی پێشكەش كردوە.

بەپێی ئامارەكانی كاڵچۆ بێت رۆناڵدۆ لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا هیچ گۆڵێكی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار نەكردوە، تەنها یەك یاریزان هەیە لە خولی ئیتاڵیا كە داتاكانی لە رۆناڵدۆ خراپترە ئەویش كامیلۆ كیانۆی یاریزانی یانەی فریسۆنینیە كە لێدانی راستەوخۆی زیاتری جێبەجێ كردەوەو گۆڵیشی تۆمار نەكردوەو لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا خراپترین ئاماریان بۆ خۆیان تۆماركردوە.


نیشانەکردن :

#سێریا ئەئ #کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP