یاریەکانی قۆناغی دووەمی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان

4/25/2019 10:36:00 AM 501 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

کـێبڕکێکانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان دوای وەستانی بۆ ماوەی دوو هەفتە سبەی هەینی قۆناغی دووەم دەستپێدەکاتەوە .

لــەکۆمەڵەی یـەکەم دوو یـاری بـەهێز بـەڕێوەدەچێت .

لـەهۆڵی زانکۆی هەڵەبجەی شەهید ئەو یانەیە مـیوانداری لە سێمێڵ دەکـات ، هـەڵەبجە لەکۆی چوار یاری قۆناغی یەکەم تەنها سەرکەوتێکی تۆمارکردووە دەیەوێت بەبەهێزیەوە بێتەوە نێو ڕکابەریەکە بە سێ خاڵ خانەی چوارەمی گرتووە ، لەبەرامبەردا سێمێڵ لە بارودۆخێکی باشدا بوو توانی دوو سەرکەوتن و یەکسانبوونێک و تەنها شکستێک تۆماربکات و چاوی لەوەیە یانەکە بەرەو ڕیزبەندی یەکەم هەنگاو بنێت بە 7 خاڵ خانەی دووەمی گرتووە .

لە یاریگای خۆی یانەی دەروازە پـێشوازی دەکات لە زێـرەڤانی ، دەروازە لە قۆناغی یەکەم لە ئاستێکی خراپدا بوو لەکۆی چوار یاری هیچ خاڵێکی کۆنەکردەوە و چاوی لەوەیە ئەنجامەکانی باش بکات و خانەی کۆتای گرتووە ، لەبەرامبەردا زێرەڤانی لەکۆی چوار یاری دوو سەرکەوتن و یەکسانیەک و شکستێکی تۆمارکرد و بە 7 خاڵەوە خانەی سێیەمی گرتووە .

کــچانی ئــەفرۆدێت چــاوەڕوانن .

لــەکۆمەڵەی دووەمـیش سێ یاری گرنگ ئـەنجام دەدرێت .

لــەهۆڵی یانەی ئـاشتی کچانی سـیروانی نوێ پـێشوازی دەکەن لە ئا.هەولـێر ، سیروانی نوێ لە قۆناغی یەکەم ئاستێکی نموونەی نیشاندا لەکۆی شەش یاری توانی 18 خاڵ کۆبکاتەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە ، لەبەرامبەردا ئا.هەولـێر لە ئاستێکی تا ڕادەیەک جێگیردا بوون لەکۆی شەش یاری دو سەرکەوتن و چوار شکستیان تۆمارکرد بە شەش خاڵەوە ڕیزبەندی پێنجەمیان گرتووە .

لەهـۆڵی چالاکی دیدەوانی کەرکوک یانەی سەورە میوانداری دەکات لە یانەی دۆکـــان ، سەورە لە قۆناغی یەکەم لە ئاستێکی مامناوەندا بوو توانی سێ سەرکەوتن و سێ شکست تۆماربکات و بە نۆ خاڵەوە ڕیزبەندی چوارەمی گرتووە ، لەبەرامبەردا دۆکـان لە بارودۆخێکی خراپدا بوو هیچ حاڵێکی کۆنەکردەوە چاوی لەوەیە ئەنجامەکانی باش بکات و خانەی کۆتای گرتووە .

لـە هۆڵی یانەی ئاشتی پـیرەمەگروون پێشوازی دەکـات لە زانـکۆی جیهان ، پیرەمەگوون لە قۆناغی یەکەم تەنها سێ خاڵی کۆکردەوە ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوو دەیەوێت بچێتە سەر ڕێچەی سەرکەوتنەکان ، لەبەرامبەردا زانـکۆ ئاستێکی باشی نیشاندا توانی چوار سەرکەوتن و دوو شکست تۆماربکات و خانەی سێیەمی گرتووە .

تـب1 : یاری پـیرەمەگروون و زانـکۆی جیهان کاتژمێر 3:30 دەبێت ـ سەرجەم یاریەکانی تر لە کـاتژمێر 2:30 خولەک دەبێت .


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP