ڤیدۆ.. ئارسناڵ دوچاری شكستێكی دیكە بۆوە

4/25/2019 12:13:00 AM 1233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیارییەكی دواخراوی هەفتەی 31ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ووڵفرهامبتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئارسناڵی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە خولەكی (28)دا كۆنور كۆدی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی وڵفرهامبتۆن تۆماركرد لە رێگەی لێدانێكی راستەوخۆوە، یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا لە هێرشەكانیان بەردەوام بوون تا لەخولەكی (37)ی یارییەكەدا مات دوهێرتی گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد، پێش كۆتایی هاتنی نیوەی یەكەمی یارییەكە بە چەند چركەیەك دیگۆ گۆتا گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی وڵفرهامبتۆن تۆمار كرد.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەشدا یاریزانانی ئارسناڵ هەوڵی ئەوەیان دەدا كە ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوەو چەندین هێرشیان بۆ سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا ئەنجامدا و تا لەخولەكی 80ی یارییەكەدا سوكراتیس پاپاستاتویۆلۆس گۆڵێكی بۆ یانەی گەنەرز تۆمار كرد، بەڵام ئەم تاكە گۆڵە بە هانای ئارسناڵەوە نەهاتوو یارییەكەیان بە ئەنجامی سێ بە یەك گۆڵ بە وڵفرهامبتۆن دۆڕاند.

 

بەم ئەنجامەش یانەی ئارسناڵ بەكۆكردنەوەی 66 خاڵ لە خانەی پێنجەمی پریمەرلیگ مایەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP