ڤیدۆ.. مانچستەری شین دێربی شارەكەی بردەوە

4/24/2019 11:57:00 PM 1790 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیارییەكی دواخراوی هەفتەی 31ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر سیتی كرد.

 

هەرچەندە یاریزانانی هەردوو یانە لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتری و نیوەی یەكەم بە بێ گۆڵ و بەیەكسان بوون كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا كوڕانی گواردیۆلا باشتر یارییان ئەنجامداو چەند هێرشێكی رێكخراویان كردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگاو لە ئەنجامدا و لە خولەكی (54) بێرناندۆ سیلڤای پورتوگالی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ مان سیتی تۆمار كرد، یانەی میوان لە هێرشەكانیان بەردەوام بون و لە خولەكی (66) لۆرێ سانێ گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.

 

سەرئەنجام مانچستەر سیتی یارییەكەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوەو خۆیان گەیاندەوە پێشەنگی خولەكە بە كۆكردنەوەی (89) خاڵ و بە جیاوازی یەك خاڵ پێش یانەی لێڤەرپوڵ كەوتن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP