پۆچیتینۆ داهاتووی ئەریكسن یەكلادەكاتەوە

4/24/2019 9:53:00 PM 1987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی داهاتووی كریستیان ئەریكسن دانیماریكی لە یانەكەی یەكلا كردەوەو لە بارەی داهاتووی ئەو یاریزانەوە قسەی خۆی كرد.

ڕاهێنەری یانەی تـۆتنهام مـاوریسۆ پۆچیتینۆ لەلێدوانیكیدا ڕایگەیاند.. کە یاریزانی یانەکەیان کریستیان ئەریكسن لەبازاڕی گواستنەوەی هاوێنە دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕویدا کراوە دەبێت و ئازادە لەبارەی داهاتووی خۆیەوە بڕیاری كۆتایی بدات بە مانەوەی لە یانەكە یاخود جێهێشتنی تۆتنهام.

لە ئێستادا ناوی یاریزانەکە بەستراوەتەوە بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە، پـێشتریش یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دا، بەڵام کارگێڕی یانەکە داوای بڕە پارەیەکی زۆریان کردو ئەو یانەیە لە كرینی پاشگەز بۆوە.

ئەریكسن لەم وەرزە لە کۆی 32 یاری بۆ یانەکەی 7 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە .


نیشانەکردن :

#تۆتنهام

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP