ڤیدۆ.. بەرشەلۆنە لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە

4/24/2019 12:13:00 AM 4737 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی لالیگای ئیسپانیا یانەی دیبۆرتیفۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.

 

لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی گۆڵ تۆماركردنیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبون لە گەیشتن بە ئامانجەكەیان و نیوەی یەكەم بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

 

لەنیوەی دووەمی یارییەكەدا یانەی میوان بە ئاستێكی باشتر دەركەوت و لە خولەكی (54) كارلس ئەلینیا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار كرد، لە خولەكی (60) لویس سوارێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار كردو یارییەكەشیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

 

بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی (80) خاڵ ریزبەندی یەكەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP