داواکارى رۆناڵدۆ ڕەتکردنەوەى نیە

4/23/2019 2:48:00 PM 20521 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەى کۆریرۆ دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاشکرایکردوە کە داواکارى رۆناڵدۆى یاریزانى یانەى یۆڤانتۆس لە یانەکەى هاوشێوەى سەرۆک ئەنێلی یەو هەر شتێکى بوێت رەتکردنەوەى نیە.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکراکردوە.. لە پێناو ئەوەى رۆناڵدۆ هەست بە ئاسودەى و ئارامى بکات، لەو یانەیە هەر داواکارییەکى هەبێت بۆى جێبەجێ دەکرێت، تەنانەت ئەگەر گواستنەوەى یاریزانێکى دیاریکراویش بێت.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە ئیدارەى یانەکە لە مێرکاتۆى داهاتوودا بۆچونى رۆناڵدۆ و ئالێگرى وەردەگرێت لە گواستنەوەى یاریزانى نوێ  بۆ بیانکۆنێری لەپێناو ئەوەى ئەو یاریزانە بە ئاسودەى لە ریزەکانى یانەى یۆڤانتۆس درێژە بە یاریکردن بدات.

دیلۆ سپۆرت ئەوەى ئاشکرا کردوە کە لەسەر داواى ئەو هێرشبەرە پورتوگالیە ئیدارەى یانەکە هەوڵ دەدات بۆ گواستنەوەى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئیسکۆ، کە نیازى هەیە لە گواستنەوەى یاریزاناندا ریزەکانى یانەى شاهانە جێبهێڵێت.

لەکۆتایدا رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کروە کە یانەکە لە گواستنەوەى هەر یاریزانێکى دیکەدا خواستى رۆناڵدۆى بەلاوە گرنگەو دەبێت ئەو یاریزانە رەزامەندى لەسەر بنوێنێت پاشان هەوڵەکان بۆ گواستنەوەى دەست پێدەکات. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP