ریاڵ مەدرید شەش یاریزان دەگوازێتەوە

4/23/2019 1:55:00 PM 25858 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتى رۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کەئیدارەى یانەى ریاڵ مەدرید بە ئەنجامدانى شەش گرێبەست ئاگر لە بازاڕى گواستنەوەى یاریزانان بەردەدات و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکى یانەکە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆى خستۆتە بەردەست ئیدارەى مێرەنگى لە پێناو نوێکردنەوەى یانەکە.

رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن لەو بڕە پارەیەى کە دانراوە 100 ملیۆنى بۆ هازاردى بەلژیکى و یاریزانى یانەى چێڵسی لەندەنیەو بڕی 150 ملیۆن یۆرۆش بۆ گواستنەوەى پۆگبا تەرخان کراوە، هەرچەندە سەرۆکى یانەکە فلۆرەنتینۆ پێرێز راى لەسەر گواستنەوەى پۆگبا نیە، بەڵام زیدان سورە لەسەر گواستنەوەى ئەو یاریزانە.

بەشێک لەو یاریزانانەى دیکە کە یانەکە هەوڵى گواستنەوەیان دەدات، ئیلکاى گۆندۆگانى یاریزانى یانەى مانچستەر سیتى و کرسیتیان ئیرکسنى دانیمارکى و یاریزانى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزییە.

لەگەڵ ئەمانەشدا ئیدارەى یانەکە بەبەردەوامى چاودێرى لۆکا یۆڤیچى یاریزانى یانەى ئینتراخت فرانکفۆرتى ئەڵمانى دەکات و لەلایکى دیکەشەوە باس لەوە دەکرێت کە پێرێزى سەرۆکى یانەى شاهانە تەکید لەوە دەکاتەوە کە لە نێوان مباپێ و نێیمار یەکێکیان بۆ ریزەکانى یانەکەى دەگوازێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP