بەرشەلۆنە بەهرەمەندێكی هۆڵەندی دەگوازێتەوە

4/23/2019 11:31:00 AM 8974 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوەكە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەركەوتو بوە لە گواستنەوەی بەهرەمەندێكی هۆڵەندی و گرێبەستی ئەو یاریزانەی بۆ یانەكەی كۆتایی پێهێناوە.

رادیۆی كاتالۆنیا ئاشكرایكردوە.. كە یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هێناوە بە گرێبەستی لۆدۆفیت رایس یاریزانی هێڵی ناوەندی گرۆنینگی هۆڵەندی، بە بری 2.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گۆڕانكاری لە گرێبەستەكەیدا ئەو یاریزانەی بۆ كامپ نۆ گواستۆتەوە.

رایس تەمەنی 18 ساڵەو یاریزانی هێڵی ناوەندی بەرگرییەو لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندا 27 یاریی بۆ یانەكەی ئەنجام داوەو ئاستێكی نایابی پێشكەش كردوە، هەربۆیە لەلایەن ئیدارەی یانەی بلوگراناوە گرنگی پێدراوە، لەگەڵ ئەوەش بەشێك لە چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە شێوازی یاریكردنی ئەم یاریزانە لەگەڵ ستایلی یانە كەتەلۆنییەكە گونجاو نیە.

بەرشەلۆنە جگە لە رایس پێشتر فرینكی دی یۆنگی یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی گواستەوەو بەردەوامیش لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ماتیا دی لیختی هۆڵەندی و بەرگریكا و كاپتنی یانەی ئەیاكس ئەمستردام.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP