سەرۆکى ریاڵ مەدرید دوو گۆڵپارێزى دەکاتە قوربانى

4/22/2019 6:22:00 PM 13268 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ئاشکرایکردوە کە فلۆرەنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەى ریاڵ مەدرید بیرۆکەى ئەوەى هەیە کە دوو گۆڵپارێزى یانەکەى دوور بخاتەوەو گۆڵپارێزێکى پریمەرلیگ بگوازێتەوە بۆ یانەکەى.

رۆژنامەى مارکا ئاشکرایکردوە کە سەرۆکى یانەى ریاڵ مەدرید بیرۆکەى ئەوى لا دروست بووە کە داڤید دی خیاى ئیسپانى گۆڵپارێزى یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى بەرەو ڕیزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە، لە ئێستادا ئەو گۆڵپارێزە کێشەى لەگەڵ یانەکەى هەیە و هیچ گفتوگۆییەکان لە بارەى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەیان ئەنجامى نەداوە.

مارکا ئاماژەى بەوەداوە  کە سەرۆکى یانەى شاهانە هەموو کارێک ئەنجام دەدات لە پێناو ئەنجامدانى ئەو گواستنەیەو ئامادەیە قوربانى بدات بە دوو گۆڵپارێزى یانەکەى لە پێناو گواستنەوەى ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانیە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە پێرێز ئامادەى خۆى نیشان داوە بۆ فرۆشتنى تیبۆ کۆرتواو کایلۆر ناڤاس و بە دەست بەردان بوون لەو دوو گۆڵپارێزە بریى 90 ملیۆن یۆرۆ چنگى یانەکە دەکەوێت و بە ئاسانى دەتوانن دی خیا بۆ یانەکە بگوازنەوە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP