ڤیدۆ.. ڕیاڵ مەدرید سەركەوتنی تۆماركرد

4/21/2019 7:30:00 PM 2760 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لەیاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتلەتیك بلباوی كرد.

 

لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی تۆری گۆڵ یەكتر بهەژێنن بەڵام بێ سوود بوو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

 

بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا ئاستێكی جیاوازی پێشكەش كردوو كەریم بەنزیما سێ گۆڵی لەسەر یەكی تۆمار كرد، گۆڵەكانیش لەخولەكەكانی (47 و 76 و 90) تۆماری كردن.

 

بەنزیما لەم وەرزە بە ئاستێكی جیاواز دەركەوتوەو تا ئێستا لەگەڵ ریاڵ مەدرید 30 گۆڵی تۆمار كردوە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان.

 


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP