بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى یاریزانێک پاشگەز دەبێتەوە

4/21/2019 6:37:00 PM 14263 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە گواستنەوەى یاریزانێکى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى پاشگەز بۆتەوەو ئاڕاستەى یانەکە بەرەو یانەیەکى ئەڵمانى چوە لە پێناو گواستنەوەى هێرشبەرێکى بۆندس لیگا.

ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى مارکۆس راشفۆرد پاشگەز بۆتەوەو پێیان وایە ئەو یاریزانە لەگەڵ ئەوەى خاوەنى خێراییەکى زۆرە، بەڵام گونجاونیەوە بۆ ئەوەى لە هێرشبەرى پێشەوە رۆڵى خۆى بگڕێت.

رۆژنامەى دەیلى ئێکسپرێسی ئینگلیزى ئاشکرایکردوە.. کە ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە بەهۆى نرخى گواستنەوەى ئەو یاریزانەو مووچەى هەفتانەى لە گواستنەوەى راشفۆرد پاشگەز بۆتەوە، چونکە بەرێژەیەکى زۆر لە رووى داراییەوە لەسەر یانەى بەرشەلۆنە دەکەوێت و ئیدارەى یانەکە دەیانەوێت بە تێچویەکى کەمتر یاریزانێکى دیکە بگوازێتەوە.

مارکۆس ڕاشفۆردیش لە پێناو نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى مانچستەریونایتد داواى 200 هەزار جونەى ئەسترلینى دەکات وەک مووچەى هەفتانە.

رۆژنامەکە لە کۆتایدا ئەوەى ئاشکرا کردوە کە یانەى بەرشەلۆنە دوو یاریزانى وەک جێگرتنەوەى مارکۆس ڕاشفۆرد دیارى کردوە بۆ ئەوەى بە تێچوییەکى کەمتر بەرەو ریزەکانى یانەکەى بیگوازێتەوە کە ئەوانیش ئەنتۆنیۆ گریزمان و لۆکا یۆڤیچى هێرشبەرى یانەى ئینتراخت فرانکفۆرتە کە یانەى ریاڵ مەدریدیش هەوڵى گواستنەوەى دەدەن. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP