کەریم مانەوەى لەمەدرید مسۆگەرکردوە

4/21/2019 2:51:00 PM 3031 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى چەند یارییەکى کەمى ماوە بۆ ئەوەى کۆتایی بێنێت بە یارییەکانى ئەم وەرزەى خولى یانەکانى ئیسپانیا و کەریم بەنزیماى هێرشبەرى یانەکەش لەتۆمارکردنى ژمارەیەکى پێوانەی نزیکە.
 
باشترین وەرزى یاریکردنى بەنزیما لەگەڵ لۆس بلانکۆس ساڵى 2011 بۆ 2012 بوو کە تواناى 32 گۆڵ بۆ یانەکەى تۆمار بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

لەم وەرزەو تا ئێستا کەریم توانیوێتى 27 گۆڵ بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکى بەرزى پێشکەش کردوە لە دواین یارییەکانى یانەکەشى و توانیوێتى هەشت گۆڵ لە دواین هەشت گەڕى خولى یانەکانى ئیسپانیا تۆمار بکات.

کەریم تائێستا 18 گۆڵى لە یارییەکانى خولى ئیسپانیا تۆمار کردوەو چوار گۆڵشی لە چامپیۆنس لیگ تۆمار کردوە، لە جامى شاى ئیسپانیاش چوار گۆلى تۆمار کردوەو تاکە گۆڵێکیشى لەجامى سوپەرى ئەوروپا تۆمار کردوە، گەر بێت و لە یارییەکەى ئەمڕۆى یانەکەى بەرامبەر یانەى ئەتلەتیکۆ بلباو گۆڵێک تۆمار بکات، ژمارەى گۆڵەکانى بۆ (28)گۆڵ بەرز دەکاتەوەو ژمارەى گۆڵەکانى لەگەڵ وەرزى 2015 بۆ 2016 یەکسان دەکاتەوە کە دووەم باشترین وەرزە بۆ ئەو یاریزانە لە گۆڵ تۆمارکردنى بۆ یانەکەى.

یانەى ریاڵ مەدرید شەش یاریی ماوە ئەنجامى بدات و گەر ئەو یاریزانە بتوانێت چەند گۆلێکى دیکە تۆمار بکات، ئەوا چاوەروان نەکراو بابێت کە باشترین وەرزى خۆى لەگەڵ ریاڵ مەدرید تۆمار بکات و ژمارەى گۆڵەکانى باشترین ساڵى یاریکردنى تێپەڕێنێت کە (32) گۆڵ.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP