لێدوانی ڤاڵڤێردی دوای یارییەكە

4/21/2019 11:13:00 AM 5701 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە هەفتەی 33ی ئەو پاڵەوانێتیەدا شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد یاریی كردوو یارییەكەشیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە.

دوای یارییەكەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یانەی ڤاڵڤێردی ووتی.. یانەی ریاڵ سۆسیداد بە ئاستێكی باش دەركەوتن و سەلماندیان كە یانەیەكی بەهێزن، نیوەی یەكەمی یارییەكە ئاڵۆز بوو، بەڵام تۆماركردنی گۆڵێك لەلایەن لینگلیت کەمێک کێشەکانی چارەسەر کرد، ئەوەی گرنگ بوو بۆ ئێمە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بوو.

ئەو راهێنەرەیەی یانەی بەرشەلۆنە ووتیشی.. شێوازی ئاهەنگ گێڕانی كۆتینهۆ مەبەستی هاندەران نەبوەو پێویست بەوە ناكات بەو شێوەیە ئەو بابەتە گەورە بكرێت، ئارسەر كە بەشێوەیەكەی بەردەوام یاریی ناكات ئەوەش بریاری خۆمەو وام پێباشە.

لەكۆتاییدا ڤاڵڤێردی لەبارەی داهاتوییەوە ووتی.. من ماوەیەکی زۆرە لە بواری تۆپی پێ کاردەکەم، زۆرن ئەوانەی قسە لەسەر ئەوە دەكەن کەی دەبینە پاڵەوان، ئەمڕۆ سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا و هەنگاوێكی زۆر باش لەبەدەستهێنانی نازناوەكە نزیك بوینەتەوە.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP