ڤیدۆ.. بەرشەلۆنە سەركەوتنی تۆماركرد

4/21/2019 3678 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی (33)ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی كرد.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا كۆتاییهات و تاكە گۆڵەكەش لە دوا خولەكی نیوەی یەكەمی یارییەكە لە رێگەی یاریزانی یانەكە (كلیمۆنت لینگلیت) تۆماركرا.

 

لە نیوەی دووەم و لە خولەكی (62)ی یارییەكەدا (خێمینێز لۆپێز) گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی میوان تۆمار كردەوە، بەڵام دوای تەنها دوو خولەك لەم گۆڵە (جۆردێ ئەلبا) گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هات و هەنگاوێكی دیكە لە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا نزیك بونەوە.

 

لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی (77) خاڵ ریزبەندی یەكەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوەو ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە جیاوازی نۆ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانەكانی ئیسپانیا دێت.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP