ڤیدۆ.. یۆڤانتۆس خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا

4/20/2019 8:50:00 PM 2910 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی (33)ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی فیۆرەنتینای كرد.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات و لەخولەكی (6)ی یارییەكەدا میلنكۆڤیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی فیۆرەنتینا تۆمار كردو پاشان لەخولەكی (37)ی یارییەكەدا ئەلێكس ساندرۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركردەوە.

 

لەنیوەی دووەمی یارییەكەو لە خولەكی (53) جێرمان بیزیلا گۆڵێكی بە هەڵە لە خۆیان تۆمار كرد كە گۆڵی دووەمی یانەی یۆڤانتۆس بوو.

 

سەرئەنجام یانەی یۆڤانتۆس یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوەو پێش كۆتایی هاتنی خولەكە بە پێنج هەفتە بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی یانەكانی ئیتاڵیا.

 

ئەم نازناوە هەشتەم نازناوی لەسەر یەك بوو بۆ یانەكەونازناوی ژمارە 35 بوو لە مێژووی خولەكەو لەگەڵ ئەوەشدا ئالێگری شەش نازناوی لەسەر یەكی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێناوە وەك راهێنەر.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP