کۆنفرانسی رۆژنامەوانى زیدان

4/20/2019 5:29:00 PM 8312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى پێش یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بلباو کە بریارە سبەى ئەنجام بدرێت هۆشیارى دەداتە ڤینیسیۆس لە خێرا گەرانەوەى بۆ یاریگاکان کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە بۆ ماوەیەک دوور کەوتبۆوە.

زیدان لە کۆنفراسنى رۆژنامەوانیدا ووتى.. پەلە ناکەین لە یاریکردنى ڤینسیۆس راستە ئەو رۆژى هەینى گەڕاتەوە بۆ راهێنانەکانى یانەکە، بەڵام ئەو یاریزانە ماوەیەکى زۆر بەهۆى پێکانەوە لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە، من دڵخۆشم بە گەرانەوەى ئەو یاریزانە بەڵام نابێت پەلە بکەین لە بەشداری پێکردنى لە یارییەکانى داهاتووماندا.

زیدان لەبارەى کۆرتواوە ووتى.. ئەو گۆڵپارێزە بەهۆى پێکانەوە لە یانەکە دوور کەوتبۆوە، بەڵام لە ئێستادا هەست بە باشتربون دەکات و رۆژى دوو شەممە لەگەڵ یانەکە دەست بە راهێنان دەکاتەوە.

راهێنەرەکەى ریاڵ مەدرید باس لە یاریزانانى یانەکەى دەکات و دەڵێت.. لەسەر رۆیشتنى بەیل قسە ناکەم و هەموو بیرو هۆشێکمان لاى یارییەکانى لالیگایە، ئەسینسۆ یاریزانێکى گرنگى یانەکەمانە، فاییخۆ هاوشێوەى سەرجەم یاریزانەکانى دیکە شایستەى یاریکردنە، ئۆدریزۆلا بەهۆى پێکانەوە تا کۆتایی وەرز ناتوانیت بگەڕێتەوە یاریگاکان.

 لەکۆتاییدا ئەو راهێنەرە ووتى.. بە شێوەیەکى زۆر باش خۆمان بۆ وەرزى داهاتوو ئامادە دەکەین، لە ئێستاوە ناوى ئەو یاریزانانەم دیاریکردوە کە پێشکەشى ئیدارەى یانەکەى دەکەم بۆ ئەوەى ریاڵ مەدرید جێبهێڵێن، دڵنیابن لەوەى وەرزى داهاتوو بە شێوەیەکى تەواو جیاواز دەردەکەوین چونکە یاریی قورس چاوەڕێمانە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP