ڤیدۆ.. مانچستەر سیتى سەرکەوتنى تۆمار کرد

4/20/2019 4:29:00 PM 2384 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەى یارییەکانى هەفتەى 35ى خولى پریمەرلیگى ئینگلتەرا یانەى مانچستەر سیتى لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى تۆتنهامى کرد.

رۆژى چوار شەممەى ڕابردوو یانەى مانچستە سیتى لەسەردەستى یانەى تۆتنهام ماڵئاواى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا کرد، بۆیە گەر بێت و لەم یارییەشدا شکستى بهێنایە پێگەى یەکەمى ریزبەندى بۆ لێڤەرپوڵ چۆڵ دەکرد.

لە نیوەى یەکەمى یارییەکەو لە خولەکى (5) فۆدین گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەى مانچستەر سیتى تۆمار کردو یارییەکەش بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە بەرژەوەندى یانەى مان سیتى کۆتاییهات.

بەم بردنەوەیەش یانەى مانچستەر سیتى بە شێوەیەکى کاتى بە کۆرکردنەوەى (86) خاڵ گەڕایەوە پێشەنگى پریمەرلیگ و هاوشانى یانەى لێڤەرپوڵ سەرکەوتنیان بۆ وەرزى داهاتووى چامپیۆنس لیگ مسۆگەرکرد.

یانەى تۆتنهامیش بە کۆکرنەوەى (67) خاڵ بە شێوەیەکى کاتى ڕیزبەندى سێیەمى خولەکەى گرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP