مارکا هۆشیارى دەداتە زیدان

4/20/2019 3:02:00 PM 9727 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى و نزیک لە یانەى ریاڵ مەدرید هۆشیارى دەداتە زیدانى راهێنەرى یانەى شاهانەو لەوە ئاگادارى دەکاتەوە کەلەگەڵ هەموو باشیەکانى بەڵام پۆگبا یەکێکە لە یاریزانە مەترسیدارەکان و ئەو وەک بۆمبێک وایە کە ئەگەرى هەیە یانەیەک وێران بکات.

ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە زینەدین زیدانى فەرەنسی سورە لەسەر ئەوەى پۆڵ پۆگباى فەرەنسى بەرەو یانەکەى بگوازێتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ فلۆرەنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەکە بوە بە کێشەیان.

رۆژنامەى مارکا راپۆرتێکى لەسەر زیدان و پۆگبا بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتى.. زیدانى راهێنەر خۆشەویستیەکى زۆرى بۆ ئەو ئەستێرە فەرەنسیە هەیەو سورە لەسەر گواستنەوەى ئەو یاریزانەو پێی وایە تواناکانى ئەو پۆگبا بۆ هێڵى ناوەدى یانەى ریاڵ مەدرید زۆر گرنگە، چونکە بە ئاسانى ئەو یاریزانە هێڵى بەرگرى و هێڵى پێشەوەى یانەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوەش ئەو یاریزانە بەهۆى بردنەوەى جامى جیهانى کەسایەتیەکى گەورەى بۆ درۆست بوەو بە ئاسانى یاریزانانى یانەکە لە دەورى خۆى کۆ دەکاتەوە.

رۆژنامەکە هۆشیارى دەداتە زیدان کە پۆگبا بەو هەموو کەساییەتیەوە مەترسیە بۆسەر کارەکانى، چونکە هەرکاتێک نێوانى لەگەڵ زیدان تێک بچێت ئەوە هەموو چەکەکانى لە دژى زیدان بەرکار دەهێنێت و دۆخى یانەیەک بە تەواوى وێران دەکات چونکە ئەو هاوشێوەى بۆمبێکە، هەروەک چۆن لە مانچستەر یونایتد هەمان شتى بەرامبەر مۆرینیۆ ئەنجامدا.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP