زیدان و پێرێز کێشە کەوتۆتە نێوانیان

4/20/2019 1:03:00 PM 6595 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەسەر پلانى داهاتووى یانەى ریال مەدرید بۆ گواستنەوەى یاریزانى نوی بۆ یانەکە کێشە کەوتۆتە نێوان زیدانى راهێنەرى یانەکەو فلۆرەنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەى شاهانە.

رۆژنامەى میرۆرى بەریتانى ئاشکرایکردوە کە زیدانى راهێنەر لە هەوڵى ئەوەدایە کە یاریزانى نوێ بۆ یانەکەى بگوازێتەوەو لەو یاریزانانەى دەست نیشانیکردون پێرێز کێشەى هەیە و ڕێگرە لەبەردەم گواستنەوەیان، لەوگەڵ ئەوەشدا راهێنەرى یانەکە چەند یاریزانێکى خستۆتە لیستى فرۆشراوەکان بۆ هاوینى داهاتوو، بەڵام پێرێز هاوڕاى زیدان نیەو نایەوێت ئەو یاریزانانە بفرۆشێت، ئەمەش کێشەى گەورەى دروست کردوە لە نێوان هەردولادا.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە یەکێک لە کێشەکانى نێوان ڕاهێنەرو سەرۆک، پۆڵ پۆگباى یاریزانى هێڵی ناوەندى یانەى مانچستەر یونایتدە کە زیدان سورە لەسەر گواستنەوەى و پێرێزیش ڕەتیدەکاتەوە 150 ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو گواستنەوەى ئەو ئەستێرە فەرەنسییەو کێشەکە بە هەڵواسراوى ماوەتەوە.

ئەمەش وایکردوە کە باردۆخى یانەکە بەرەو خراپی بڕوات و پلانى هاوینەى ئەو یانەیە تائێستا ڕوون نیەو تەنها لە رۆژنامەکانى ئیسپانییەوە باس لە گواستنەوەى یاریزانى نوی دەکرێت بە بێ ئەوەى یانەکە هیچ هەنگاوێکى نابێت و تەنها دەنگۆى رۆژنامەکانە ئەمەش بە تەواوى هاندەرانى یانەى مێرەنگى نیگەران کردوە. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP