مۆرینیۆ باس لە یارییەكەی بەرشەلۆنەو لێڤەرپوڵ دەكات

4/19/2019 10:18:00 PM 10786 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای سەركەوتنی یانەكانی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا بۆ چوار گۆشەی زێڕینی ئەو پاڵەوانێتیە هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی لێڤەرپوڵ كەوتنە بەرامبەر یەكترو لەقۆناغەدا روبەڕوی یەكدی دەبنەوە.

مۆرینیۆ سەبارەت بە یارییەو لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفیزیۆنی ئاڕ تی ڕووسی ووتی.. ئەگەر مێسی لە پێكهاتەی یانەی بەرشەلۆنە دەربهێنین ئەوا یانەی لێڤەرپوڵ زۆر لە یانەی بەرشەلۆنە باشترە، بەڵام مێسی مێسیە.

مۆرینیۆ ووتیشی.. هەرگیز یاریزانانی یانەی لێڤەرپوڵ ناتوانن بە شێوەی یەك بە یەك بەرامبەر مێسی یاریی بكەن، چونكە بە پێدانی تەنها تۆپێك بۆ هاوڕێكانی و ئەنجامدانی یەك و دوویەك یاریزانانی بەرامبەری جێدەهێڵێت و لە ناویاریگادا دەتكوژێت، تەنها چارەسەر بۆ وەستانی ئەوەیە لەبەردەم بەرگریكاراندا دەبێت زیندانیەكی بۆ دروست بكەیت و بەردەوام لەلایەن سێ یاریزانەوە چاودێری بكرێت.

مۆرینیۆ لە كۆتایدا هۆشیاری دایە یانەی بەرشەلۆنەو ووتی.. ئەو یارییەی ئەو یانە كەتەلۆنیە لە نێو یاریگای ئۆڵترافۆرد كردی ئەگەر بێت و لە نێو ئەنفێڵد بەهەمان ئاست دەربكەوێت گومانی تیا نیە كە دووچاری شكست دەبێت چونكە هێڵی پێشەوەی لێڤەرپوڵ بەهێزەو سەڵاح و مانی مەترسیدارن، بە شێوەیەكی گشتی چانسی سەركەوتنی هەردوو یانەش وەك یەكە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP