دایکى رۆناڵدۆ.. کوڕەکەم توشى پێکان بووە

4/18/2019 4:57:00 PM 5082 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دایکى یاریزانى هەڵبژاردەى پورتوگال و ئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆس کریستیانۆ رۆناڵدۆ دواى دەرچونى یانەى یۆڤانتۆس لە چامپیۆنس لیگ ووتى.. کوڕەکەم بەو ئەنجامە بریندار بوەو دڵى شکاوە.

دایکى رۆناڵدۆ لە بارەى چونە دەرەوەى کوڕەکەى لە چامپیۆنس لیگ ئاشکرایکرد کە کوڕەکەى دووچارى پێکان بوە، پێکانێک کە دڵى تێیدا شکاو هەست بە ئازارێکى زۆر دەکات و زۆریش نیگەرانە لەو ئەنجامە.

دولۆریس ئەفیرۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى لاگازیتا دیللۆ سپۆرت ووتى.. بەراستى شەوى چونە دەرەوەى یۆڤانتۆس لە چامپیۆنس لیگ ئێمە زۆر خەمباربوین، رۆناڵدۆ هاتە لام و پێی ووتم دایکە.. نەمتوانى ئەمشەو پەرجو "موعجیزە" دروست بکەم.

کاتیا ئەفیرۆى خوشکى ڕۆناڵدۆش دواى بێ هیوا یونى یانەى یۆڤانتۆس لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەروپا لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تۆری کۆمەڵایەتى ئینستاگرام نوسیویەتى.. تۆ ئەرکەکەى خۆتت بە تەواوى جێبەجێکرد، خۆشەویستەکەم. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP